چەتەکانی جولەکە هێرش دەکەنە سەر فەلەستینییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا

چەتەکانی جولەکە لە شارەکانی ئەریحا و سەلفیت و ئەلخەلیل، هێرشیان کردە سەر ماڵ و زەوی فەلەستینییەکان، لە هەمان کاتدا هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناوچە و ماڵیان تاڵان کرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا گرت.
ئەمڕۆ جولەکەکانی سەهیۆنی و رژێمی داگیرکەر لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا هێرشی نوێیان بۆ سەر فەلەستینییەکان و موڵک و ماڵی ئەوان دەستپێکرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەتەکانی جولەکە لە گوندی شەلال ئەلعەوجە لە باکووری ئەریحا بە ئازادکردنی ئاژەڵەکانیان لە دەوروبەری ماڵەکان، فەلەستینییەکانیان هەراسان کرد.
لە گوندی فیرها لە باشووری سەلفیت، باندە جولەکەکان دارێکی زەیتونێکی ١٥ سەدەیەی عادل یاسین و فەتحی ئەشکاریان بڕی و زیانیان پێگەیاند.
دەیان جولەکە چوونە ناو شارۆچکەی ئەلشامو لە باشووری ئەلخەلیل و لە ژێر پاراستنی هێزەکانی داگیرکەردا ڕێوڕەسمی تەلمودییان ئەنجام دا. سەربازانی داگیرکەر ڕێگاکانیان داخست و هێرشیان کردە سەر فەلەستینییەکان. لە گەڕەکی وادی ئەلحەریەی شارەکە، هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕوحی ئەلئەترەش و زیب شاهین و ماڵەکانیان تاڵان کرد و کەلوپەلەکانیان لەناوبرد.
هەروەها هێزەکانی داگیرکەر شارۆچکەی بەیت عومەر لە باکووری ئەلخەلیل و دەروازەی چوونە ژوورەوەی نەبی یونسیان بە خاڵەکانی پشکنینەوە داخست. ئەوان هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی ئەبووین لە باکووری ڕۆژئاوای شاری ڕامەڵڵا و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلە فەلەستینییەکاندا گرت. هەروەها لە چوارڕێیانی مەزرەعەی شەرقییە خاڵێکی سەربازیی دامەزرا.
ئەم هێرشانە بە بەشێک لە سیاسەتی داگیرکاری سیستماتیک دادەنرێت کە ژیانی ڕۆژانەی فەلەستینییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا ئیفلیج دەکات، کە توندوتیژیی باندەکانی جولەکەکان و هەڵمەتی سەربازی لە یەک کاتدا ئەنجام دەدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەنگۆلا بۆ ٣٠ کەس بەرزبووەوە و ٢٧٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ناوچەی ماچالی وڵاتی شیلی لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی مس کەسێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٨ هەزار و ٧٢٢ کەس.